کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داهاتی نەوتی عیراق لەمانگی رابردوودا زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە

.

05:24 PM - 30/05/2024

وەزارەتی نەوتی عیراق كۆی داهاتی گشتی هەناردەكردنی نەوتی بۆ مانگی نیسان راگەیاند, كە داهاتەكەی 8 ملیار و 92 ملیۆن دۆلار بووە.

بەگوێرەی ئاماری كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق سۆمۆ بڕی هەناردەی نەوتی خاو 102 ملیۆن و 386 هەزار و 818 بەرمیل بووە.

ئاماژە بەوە كراوە كۆی گشتیی نەوتی خاوی هەناردەكراو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق 100 ملیۆن و 921 هەزار و 250 بەرمیل بووە.

هەروەها ئەوە خراوەتەڕوو، تێكڕای یەك بەرمیل نەوتی خاو لەمانگی رابردوودا بە 79 دۆلار و 4 سەنت فرۆشراوە.

داهاتی فرۆشتنی نەوتی خاوی عیراق 8 ملیار و 92 ملیۆن و 654 هەزار دۆلار بووە.

رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك) رۆژی دووی حوزەیران كۆدەبێتەوە، عێراق و چەند وڵاتێكی دیكەی ئەندامی رێكخراوەكە داوایانكردووە پشكی بەرهەمهێنانیان زیاد بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە