کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تائێستا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئایاری رەوانەی بەغدا نەكردووە

.

05:06 PM - 30/05/2024

 

 تائێستا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ئایاری ڕەوانەی بەغدا نەكردووە، بڕیارە دوای ئیمزاكردنی لەلایەن وەزیری داراییەوە لیستی مووچەكە رەوانەی بەغدا بكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی دارایی ئامادەكراوە و وردبینیشی بۆ كراوە، دوای ئیمزاكردنیشی لەلایەن وەزیری داراییەوە، راستەوخۆ رەوانەی بەغدا دەكرێت.

دوێنێش ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، پێویستە لیستی مووچەخۆران و تەرازووی پێداچوونەوەی داهات و خەرجی هەرێم، بێ كەموكورتی و لەكاتی خۆیدا، رەوانەی حكومەتی فیدراڵ بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە