کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی كارتەكانی بایۆمەتری دەنگدان دەكرێت

.

02:17 PM - 30/05/2024

هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی كارتەكانی بایۆمەتری دەنگدان دەكرێت، لەو بارەوە جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان كارتی بایۆمەتری بۆ ئەو دەنگدەرانە چاپكردووە كە زانیارییەكانیان لە یەكی شوبات بۆ 10ی ئازاری 2024 نوێكردبووە.

ئاماژەی بەوەشداوە لەهەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك 143 هەزار و 632 كەس داتاكانیان نوێكردبووەو و كارتەكانیان بۆ چاپكراوە، بەجۆرێك لەهەولێر ژمارەی كارتە چاپكراوەكان 67 هەزار و 476 كارت بووە, لە سلێمانی 42 هەزار و 856 كارت و لە دهۆكیش 33 هەزار و 300 كارتی بایۆمەتری بووە.

بەوتەی وتەبێژەكەی كۆمسیۆن كارتەكان تەسلیمی نووسینگەكانی كۆمسیۆن لەپارێزگاكان كراون و وردبینیان بۆ دەكرێت، دوای تەواوبوونی پڕۆسەكە لە رێگەی 173 ناوەندی تۆماركردنەوە دەستبە دابەشكردنیان دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە