کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نزیکەی چوارملیۆن بەرمیل هەناردەی نەوتی عیراق کەمبوەتەوە

.

09:10 PM - 29/05/2024

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عیراق  هەناردەی نەوتی عیراق نزیکەی جوار بەرمیل کەمیکردووە.

وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاویکردەوە،  بەپێی ئامارەكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)، لەمانی نیسان دا بڕی 102 ملیۆن و 386 هەزارو 818 بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی دەرەوە كراوە بەمەش نزیكەی چوار ملیۆن بەرمیل هەناردەی  نەوت كەمبووەتەوە.


هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، بڕی نەوتی هەناردەكراو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوور، 100 ملیۆن و 921 هەزارو 250 بەرمیل بووە، هاوكات یەك ملیۆن و 16 هەزارو 962 بەرمیلیش لە كێڵگەی قەیارە هەناردەكراوەو 448 هەزارو 606 بەرمیل نەوتیش هەناردەی ئوردن كراوە.

هاوکات وەزارەتی نەوتی عیراق هیچ ئاماژەیەكی بە بڕی داهاتی هەناردەی نەوت نەكردووە وپێشتریش وەزارەتەكە ئاشكرایكردبوو، بڕی هەناردەی نەوت لەمانگی ئاداری ئەمساڵ، 106 ملیۆن و 112 هەزارو 38 بەرمیل بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە