کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بازرگانیی عیراق بۆ سەمونخانە و نانەواخانەكان: ئاردی سفری خۆماڵی بەكاربهێنن

.

08:34 PM - 29/05/2024

وەزارەتی بازرگانیی عیراق داوا لە خاوەنی سەمونخانە و نانەواخانەكان دەكات، لە جیاتی ئاردی سفری هاوردەكراو بەرهەمی نیشتمانی و بەرهەمی ئاردی سفری خۆماڵی بە كار بهێنن.


موحسن محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بازرگانیی لە وەزارەتەكە رایگەیاند"داواكاریمان لە خاوەن سەمونخانە و نانەواخانەكان ئەوەیە پشتگیری بەرهەمی خۆماڵی بكەن و پێشیان دەڵێین بەرهەمەكە لە ئاستێكی زۆر باشدایە و زۆر لە ئاردی سفری هاوردەكراو باشترە"


ئاماژەی بەوەشكرد، بەرهەمەكە لە دانەوێڵەی ناوخۆیی دروستكراوە، بەپێی ستانداردی عیراقی و پشكنینی جۆرێتی، دوورە لە ماددە كیمیاییەكان و مادە زیادكراوەكان كە هەندێك جۆری ئاردی هاوردەكراو لەخۆی دەگرێت، ئەمە جگە لەوەی بە نرخی كەمتر دەخرێتە بازاڕەوە بەراورد بە ئاردی سفری هاوردەكراو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە