کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری كۆتایی لەبارەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان دەدات

.

10:44 AM - 29/05/2024

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاری كۆتایی بۆ چارەسەری كێشەی هاتوچۆی بارهەڵگرەكان دەدرێت.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات، پلان و رێگاچارەسەری پێویست بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان، كە لەلایەن بەڕێوەبەرە گشتییەكانی پارێزگاكانەوە پێشنیازكرابوو، لەلایەن وەزیری ئاوەدانكردنەوەوە پەسەندكرا و لە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری كۆتایی بۆ وەردەگیرێت.

هاوكات دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم ئەوەی خستەڕوو، "ئەوەی لە توانای وەزارەتماندا بێت و هەموو هەوڵێك دەدەین بەمەبەستی كارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە