کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە

.

10:59 AM - 28/05/2024

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پلەی گەرمی بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.

بەپێی راگەیەندراوێكی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرمی بە (1-3 )پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزتردەبێتەوە.

پێشبینی ئەوەشی كردووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرمی جێگیر دەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمی بەمشێوەیەی خوارەوەیە: 

هه‌ولێر : 37

سلێمانی: 33

دهۆك :  35    

 زاخۆ  : 36

هه‌ڵه‌بجه‌ :35

كه‌ركوك: 39

سۆران : 31

حاجی ئۆمه‌ران: 24

گه‌رمیان : 40

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە