کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەرویج و ئیرلەندا و ئیسپانیا بە ڕەسمی فەڵەستینی وەكو دەوڵەتێكی سەربەخۆ ناساند

.

10:25 AM - 28/05/2024

هەریەكە لە سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا و نەرویج و ئێرلەندا بە ڕەسمی فەڵەستینیان وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ ناساند و بڕیارەكە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سەرۆك وەزیرانی نەرویج ڕایگەیاند، وڵاتەكەی لە ٢٨ی ئایارەوە فەڵەستین وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ دەناسێنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد ، ئامانجیان دامەزراندنی دەوڵەتێكی فەڵەستینی یەكگرتووە.

لە ئیسپانیاش، پێدرۆ سانچێزی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند ،لە ئەمڕۆوە فەڵەستین وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ دەناسێنن .

سەبارەت بە ئیرلەندا، سیمۆن هاریسی سەرۆكوەزیران ڕایگەیاند، دان بە دەوڵەتی فەڵەستینیدا دەنێت و پێشبینیش دەكەین لە هەفتەكانی داهاتوودا وڵاتی دیكە لەگەڵ ئیرلەندا، ئیسپانیا و نەرویج بچنە پاڵ ئەو هەنگاوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە