کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرهەمی هەنگوینی هەرێمی كوردستان روو لە كەمی دەكات

.

10:05 AM - 28/05/2024

سەرۆكی كۆمەڵەی هەنگەوانانی سلێمانی راگەیاند، زۆری رێژەی بارانبارین لەمساڵدا، ئاستی بەرهەمهێنانی هەنگوینی لە هەرێمی كوردستان كەمكردووەتەوە .

عەلی محەمەد رەشید، سەرۆكی كۆمەڵەی هەنگەوانانی سلێمانی رایگەیاند،زۆری رێژەی بارانبارین تاوەكو كۆتایی مانگی ئایار بووەتە هۆی تواندنەوەی شیلەكان و هەڵوەرینی گوڵاڵەی گوڵەكان، ساردی كەشوهەوا ئاستی بەرهەمهێنانی ئەمساڵی كەمكردووەتەوە .

وتیشی، سەرەڕای ئەوەی رێگە لە هاوردەكردنی هەنگوین گیراوە، بەڵام بەشێوەی نایاسایی هەر دەهێنرێتە بازاڕەكان و هەمەجۆری بەرهەمەكان وایكردووە بەرهەمی هەنگوینی وڵاتانی تر بە ناوی هەنگوینی خۆماڵییەوە بفرۆشرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە