کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەستەی دەستپاكی عیراق دەستگیركردنی ژمارەیەك قاچاخچی سوتەمەنی راگەیاند

.

11:20 PM - 27/05/2024

دەستەی دەستپاكی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەرێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی سەر بە دەستەی دەستپاكی عیراق پێنج كردەوەی بەقاچاخبردنی سوتەمەنیان لە پارێزگای نەینەوا پوچەڵكردەوە و 11 كەسیان بە تۆمەتی یاریكردن بە نرخ و بە قاچاخبردنی سوتەمەنی دەستگیركرد.

ئاماژە بەوەشكراوە، تیمی كاروباری لێكۆڵینەوە و سنوورداركردنی دەرەوەی بەرێوەبەرایەتی لیكۆڵینەوەی پارێزگای نەینەوا چوار خاوەنكاری وێستگەیەكی سوتەمەنی و خاوەن تانكەرێكیان دەستگیركرد.

دەستەی دەستپاكی عیراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كەسانە سوتەمەنی وەك بەنزین و گاز و نەوتی سپییان بە قاچاخ دەبرد و لە بازاڕە رەشەكان دەیانفرۆشتەوە، ئەوەش لە كەمی سوتەمەنی وێستگەكە بەدی دەكرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە