کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەولێر.. تۆمەتبارێکی دیکەی سندوقە خێرخوازییەکە دەستگیرکرا

.

04:47 PM - 27/05/2024

لە پارێزگای هەولێر تۆمەتبارێکی تری سندوقە خێرخوازییەکەی بەناوی (ف. ا.س) دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێررایگەیاند، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە توانرا تۆمەتبارێکی تری دوێنێی سندوقە خێرخوازییەکە بەناوی (ف.ا.س) دەستگیربکرێت.

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم تۆمەتبارە لەگەڵ تۆمەتبارێکی تردا بەناوی (هـ .ن.ك) لەیەکێک لە  چێشتخانەکانی شاری  هەولێر هەستابوون بە  دزینی سندوقێکی پارە، کە بەمەبەستی خێرخوازی دانرابوو.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە لە ئێستادا هەردووکیان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٤٤٤) لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیر کراون و ڕادەستی دادگا دەکرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە