کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەنگاوی نوێ بۆ تەوتینی موچەی هەرێم دەنرێت

.

04:25 PM - 27/05/2024

ئەمڕۆ دوشەممە  سەرۆکوەزیرانی عیراق سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی تایبەتی کرد بە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراقرایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی،  بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ هەنگاوەکانی تەوتینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی کرد.

شایانی باسە سەرۆکوەزیرانی عیراق لەماوەی رابردوودا جەختی لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق کردەوە تایبەت بە پەلەکردن لە بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە