کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاسای پشووەكانی عیراق رەوانەی سەرۆكایەتیی كۆمار كرا

.

03:20 PM - 27/05/2024

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ،یاسای پشووە رەسمییەكانی رەوانەی سەرۆكایەتیی كۆمار كرد بۆ پەسندكردنی.

ئەو یاسایە رۆژی 26ی ئایار، لە ئەمیندارێتیی گشتیی پەرلەمانی عیراقەوە بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار نێردراوە بە مەبەستی پەسندكردنی. یاسای پشووە رەسمییەكان  لە 22ی ئایار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی لەسەر درا ، كە تێیدا 16 رۆژ لە عیراق كراونەتە پشووی سەرتاسەری، ئەوەش جگە لە 24 پشووی ناو پێكهاتەكان. بە پێی ماددەی شەشی ناو یاساكە دوای پەسندكردنی لەلایەن سەرۆككۆمارەوە، دەنێردرێت بۆ رۆژنامەی وەقائیعی عیراق تا بڵاوبكرێتەوە و بە رەسمی  بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. 

 یەكەمجارە جەژنی غەدیری شیعەكان لەناو ئەو یاسایە دابنرێت وەك پشووی رەسمی ، كە 24ی حوزەیرانی داهاتووە.هەروەها لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش رۆژی 16 ی ئادار كە یادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەیە خرایە ناو یاساكەوە .

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە