کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بریارە لەم هەفتەیەدا هەرێم لیستی مووچەخۆران رەوانەی بەغدا بكات

.

03:02 PM - 27/05/2024

دوای ئەوەی لە دام و دەزگا حكومییەكانی عیراق لە رۆژی 20ی 5ی 2024ەوە دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی عیراق, بریاریشە لەم هەفتەیەدا حكومەتی هەرێم لیستی ناوی مووچەخۆران رەوانەی بەغدا بكات بۆ ناردنی مووچەی مانگی 5, سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، "وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لەسەر هێڵە لەگەڵ بەغدا و لەم  هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی ئایار رەوانەی بەغدا دەكرێت، هەروەها لەسەدا 50ی داهاتە فیدراڵییەكان دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عیراق لە بانكی ناوەندی لقی هەولێر.

ئەمەش لەكاتێكدایە هێشتا بەغدا مووچەی مانگی نیسانی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ نەناردووە. لەو بارەیەشەوە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند: هێشتا بەغدا تەئكید لە وەرگرتنی زانیارییەكان لەبارەی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ دەكاتەوە،

روونیشكردەوە  "پرسی دواكەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان سیاسییە و بەغدا مووچەكەیانی بە بارمتە گرتووە، لەبەرئەوەی بۆ مانگەكانی شوبات و ئازار مووچەی رەوانە كردووە و بە كۆد بووە، كە ئێستا نەك ئەوەی تەنیا داوای ناوی هێزە ئەمنییەكان بكات، بەڵكو داوای تەواوی زانیاریی لەسەر ئەو هێزانە دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە