کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەکتەبی سکرتارییەت : تێکۆشەرەکانی یەکێتی و کوردایەتی سەرمایەیەکی گرنگی

.

02:47 PM - 27/05/2024

مەکتەبی سکرتارییەت : تێکۆشەرەکانی یەکێتی و کوردایەتی سەرمایەیەکی گرنگی گەلەکەمانن و مافی ئەوەیان بەسەر هەموومانەوە هەیە کە لە ئاست مێژوو و قوربانیدانیاندابین .

 

 ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٥/٢٧ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگەداربوون لە تەندروستی  سەردانی هەڤاڵ عوسمان عەبدوڵا سوڵتان ناسراو بە ( عوسمانی رابە ) فەرماندە و تێکۆشەری دێرینیان لە سلێمانی کرد .

 

لەو بەسەرکردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتارییەت وێڕای هەواڵ پرسین هیوای سەلامەتی و کامەرانییان بۆ خواست و لەبەرامبەر مێژووی پاک و خزمەتەکانی لە کۆڕی تێکۆشان و پێشمەرگایەتی چەپکەگوڵی وەفاو ئەمەکداریان پێشکەشکرد و جەختیان کردەوە کە لەسەر بڕیاری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و  هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی هەموو تێکۆشەران و ئەوانەی بەشێک بوون لە شۆڕشی نوێ و خەباتی کوردایەتی بەسەردەکرێنەوەو لە ئاست گەورەیی و خەباتیاندا خزمەتکاری راستەقینە دەبین .

 

لەبەرامبەردا هەڤاڵ عوسمان عەبدوڵا بە پێزانیینەوە لەم هەوڵەی رووانی و هیوای خواست بە پرۆژەو خزمەتی زیاترەوە لەگەڵ هەموو ئەوانەدا بن کە ژیانی خۆیان کردە قوربانی بەدیهێنانی ئامانجە نیشتمانییەکان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە