کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەشێک لە داهاتی ناوخۆی مانگی شوباتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عیراق.

.

01:59 PM - 27/05/2024

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بەشێک لە داهاتی ناوخۆی مانگی شوباتی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عیراق.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە بڕی 85 ملیار و 199 ملیۆن و 634 هەزار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2024، بەشێوەی نەختینە خرایەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی عیراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق.  

دەشڵێت، ئەو بڕە 50%ی داهاتی باج و رەسمی گومرگی لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتە بەپێی راپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە