کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسەر كێشەی زەوی و زاری جوتیاران وەفدێكی حكومەت سەردانی بەغدا دەكەن

.

01:26 PM - 27/05/2024

وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان لەسەر پرسی زەوی و زاریی جوتیاران لە ناوچە كوردستانییەكان سەردانی بەغدا دەكەن. 

ڕاگەیاندنی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ دووشەمە ٢٧ / ٥ / ٢٠٢٤ وەفدێکی حکومەتی هەرێم بەسەرپەرشتی ( فەهمی بورهان عومەر ) سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکان و ئەندامێتی ( سامی جلال حسین ) ڕاوێژکار لە وەزارەتی ناوخۆ و   (گاهیر عبداللە عپمان ) ڕاوێژکار لە فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون بۆ پرسی کێشەی زەوی و زاری کشتوکاڵی لە ناوچە کوردستانییەکان  سەردانی شاری بغداد دەکەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وا بڕیارە لەسەر ئەم پرسە چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ ئەنجام بدەن .

 

 

 

 

 

 

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە