کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بریندارێکی دیکەی ئاگرەکەی کارگەی غازی نەورۆز گیانی لەدەستدا

.

01:20 PM - 27/05/2024

ئەمڕۆدووەم برینداری ڕووداوی ئاگرەکەی کارگەی غازەکەی سنووری پارێزگای هەولێر گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد ڕەجەب بریندارێکی دیکەی ڕووداوی ئاگرەکەی کارگەی غازی سەر ڕێگەی سەرەکی (هەولێر – کەرکوک)، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا کە ماوەی پێنج ڕۆژە لە نەخۆشخانە بوو.

ئەو کەسەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە تەمەنی (٢٦) ساڵە و ڕێژەی سوتاویەکەی (١٠٠%) بووە. 

رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی کارگەی غازی نەورۆز لەسەر ڕێگەی (هەولێر – کەرکوک) کەوتەوە کە بووە هۆی برینداربوونی سێ کەس و دوای دوو رۆژ لە رووداوەکە یەکێکیان گیانی لەدەستدا و بریندارێکی دیکەش لە دۆخێکی خراپدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە