کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاجییانی هەرێم سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی رەسمی

.

01:11 PM - 27/05/2024

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق سوودمەندبوونی حاجییان لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی رەسمی ڕادەگەیەنێت. 

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەت بە گەلی کوردستانی راگەیاند، له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره‌ی حكومه‌تی عیراقی فیدراڵه‌وه‌ پێیان ڕاگه‌یاندین حاجیانی كوردستانیش ده‌توانن سودمه‌ندبن له‌ گۆڕینه‌وه‌ی دراو بە نرخی رەسمی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره‌ی حكومه‌تی عیراقی له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی (ره‌شید، ڕافیده‌ین) هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه‌ و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ باركۆدیان بۆ دیاریكراوه‌ پێویسته‌ له‌و بانكانه‌دا بێت. 

وتیشی، ئه‌گه‌رچی لقی ئه‌و بانكانه‌ له‌ هه‌رێم نیه‌، به‌ڵام حاجیان ده‌توانن له‌ بانكه‌كانی سنوری ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراق سودمه‌ندبن، هه‌رچه‌ند ئێستا جیاوازی نرخی دۆلار له‌گه‌ڵ نرخی رەسمیدا وه‌ك جاران زۆرنیه‌. 

ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌، ده‌بێت حاجیان باركۆدیان پێبت ناو زانیاریان له‌ و باركۆده‌دا هه‌یه‌ و به‌ڵگه‌كانی سه‌فه‌ری حه‌جیان پێبت تائێستاش باركۆدی ئه‌و حاجیانه‌ نه‌نێردراوه‌ كه‌ به‌ ڕێگای وشكانی گه‌شتی حه‌ج ئه‌نجامده‌ده‌ن.

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بەرەو سعودیە بەڕێکەوت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە