کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی دارایی و تەیف سامی لەسەر هەمواری یاسای بودجە كۆدەبنەوە

.

12:58 PM - 27/05/2024

 

وابڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی دارایی و تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق ،سەبارەت بە هەمواری بودجە كۆببنەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەست گەلی كوردستان گەیشتووە، بڕیار بوو رۆژی یەك شەممە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق ، تایبەت بە هەمواری یاسایی بوودجەی 2024 بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی وەزیری داراییەوە، كۆبوونەوەكە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

پێشتریش، عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندبوو، لە كۆبوونەوەكەیاندا لەگەڵ وەزیری دارایی، گفتوگۆ لەبارەی چەندین دۆسییەی دارایی ناو هەمواری یاساكەدا دەكەن، لەنێویاندا هۆكاری زیادبوونی تێچووەكانی كارپێكردن.راشیگەیاندبوو، رێككەوتن لەسەر تەواوكردنی گفتوگۆكانی تایبەت بە یاسای هەمواركردنەوەی خاوەن خانووەكان لە كۆبوونەوەی رابردوودا كراوە، بە ئامانجی پێشكەشكردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و پەسەندكردنی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە