کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەو کەسەی لە هەولێر سندوقی پارەی خێرخوازی تایبەت بە شێرپەنجە دزیبوو دەستگیرکرا

.

11:02 AM - 27/05/2024

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك، كە لە یەكێك لە چێشتخانەكانی شاری هەولێر تۆمەتبارێك سندوقێكی پارەی تایبەت بە شێرپەنجە، كە بە مەبەستی خێرخوازی دانرابوو دەدزێت، ئەو تۆمتبارە دەستگیركرا.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک، کە لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری هەولێر تۆمەتبارێک سندوقێکی پارە، کە بە مەبەستی خێرخوازی دانرابوو دەدزێت، دوای  رووداوەکە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونێکی ورد، تیمەکانیان توانییان شوێنی تۆمەتباری سەرەکی بەناوی (ھ. ن. ک) دیاری بکەن و  دەستگیری بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە لە ئێستادا لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٤٤٤) لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە