کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما دەگاتە 40 پلەو خۆڵیش دەبارێت

.

10:07 AM - 27/05/2024

 

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەگاتە 40ی سیلیزی و سبەینێش ئەگەری خۆڵبارین هەیە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە دەگاتە 40ی سیلیزی.

 

هەروەها، سبەینی سێشەممە ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە نیوەڕۆوە تاکو ئێوارە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە لەناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم.

 

کەشناسی ئەوەشیخستەڕوو کە ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما 3-5 پلە بەرزدەبێتەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 

هەولێر : 37

 

سلێمانی: 35

 

دهۆک:36

 

زاخۆ: 37

 

هەڵەبجە: 35

 

کەرکووک: 39

 

سۆران: 33

 

حاجی ئۆمەران: 24

 

گەرمیان: 40

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە