کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاگادارییەک بۆ دانیشتووانی ئەو گوندانەی کە بڕیاری فراوانکردنی سنوورەکانیان بۆ دەرچووە

.

11:21 PM - 25/05/2024

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، ئاگادارییەک بۆ دانیشتووانی ئەو گوندانە بڵاودەکاتەوە، کە بڕیاری فراوانکردنی سنوورەکانیان بۆ دەرچووە بۆئەوەی بەبێ ڕێگەپێدانی سارەوانی خانوو دروست نەکەن و هەیکەل تەواو نەکەن.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە رێگەی تیمەکانمان لە بەشی زیادەڕەوی تێبینیمان کردووە، کە تێگەیشتنێکی هەڵە بۆ فراوانکردنی حەرەمی ٢٨ گوندەکە لە ئارادایە و بەهۆیەوە کۆمەڵێک هاووڵاتی بەبێ ڕێگەپێدانی شارەوانی کەوتوونەتە تەواوکردنی هەیکەل و دروستکردنی خانوو.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەوەی پێویستە هاووڵاتیان بیزانن ئەوەیە، کە حەرەمی ئەو ٢٨ گوندە بەپێی نەخشەی کادسترۆ دیاری دەکرێ نەوەک بەپێی نەخشەی شارەوانی، بۆیە ئەو زەوی و خانووانەی دەکەونە نەخشەی شارەوانی کە بۆ گوندەکە کراوە مەرج نییە بکەونە حەرەمی گوندەکەشەوە، بە تایبەت گوندەکانی مەلاداود و هوانە و کانی شینکە.

جەختیشی كردۆتەوە، حەرەمی ئەو سێ گوندە بچووکە و زۆربەی زەوی و خانووەکانی ئەو سێ گوندە دەکەوێتە دەرەوەی حەرەمی گوندەکەوە.

شارەوانی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، بەبێ ڕێگەپێدانی شارەوانی خانوو دروست مەکەن و هەیکەل تەواو مەکەن، چونكە شارەوانیمان بەرپرس نییە لە هەر زەرەر و زیانێک، کە بەهۆی دروستکردنی خانوو بەبێ ڕێگەپێدان بەر هاووڵاتیان بکەوێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە