کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی عیراق بڕیاریدا لەسەر كەمكردنەوەی ژمارەی پاسەوانانی لێپرسراوان

.

10:53 PM - 25/05/2024

سەرۆكی حكومەتی عیراق، بڕیاریدا لەسەر كەمكردنەوەی ژمارەی پاسەوانانی لێپرسراوان و كەمكردنەوەی دەركەوتنی چەكداریی كاروانی لێپرسراوان. محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی كردووە، بڕیاریداوە لەسەر كەمكردنەوەی ژمارەی پاسەوانەكان و كەمكردنەوەی دەركەوتنە چەكدارییەكانی كاروانی لێپرسراوان.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو رێنماییە بەشێك لە پاسەوانەكان ناگرێتەوە، بە لەبەرچاوگرتنی قەبارە و جۆری هێزەكان هەروەها وەرگرتنی رەزامەندییە یاساییەكان بۆ جووڵە پێكردنی هێزەكان. سودانی تەئكیدیشیكردۆتەوە، ئەركی دەسەڵاتی چاودێرییە كە چاودێری سەرپێچیكاران بكات و بیانخاتە بەردەم دادگا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە