کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دڵنیایی دەدرێتە جوتیارانی قەزای مەخمورو ناحیەو گوندەکان

.

09:50 PM - 25/05/2024

 دوای ئەوەی جوتیارانی دەشتی قەراج و کەندێناوە گلەی و گازاندەکانیان گەیاندە مەڵبەندی قەرەچوغ، سەردار سیامەند لەگەڵ ئەندامانی مەڵبەند سەردانی هەریەک لە وەزیری کشتوکاڵی هەرێم بێگەرد تاڵەبانی و فەهمی بوڕهان لێپرسراوی دەستەی ناوچە جێ ناکۆکەکانیان کرد بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی جوتیاران.

لەئەنجامدا بەڵێنیان وەرگرت كە گەنمی جوتیارانی ڕاستەقینەی سنوری قەراج و کەندێناوە وەربگرن و نەهێلن بازرگانانی دەرەوەی ناوچەکە گەنم بهێننە سایلۆی مەخمور،  هەروەها هێزە ئەمنییەكان داوایان کرد هەرکەسێک بەڵگەو زانیاری لابوو لەسەر بەرتیل و سەرانە وەرگرتن و بەزاندنی نۆرە بڕی و گەنمی بازرگانان لێپرسینەوە بکەن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە