کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی ناوەندی هەنگاوی نوێ بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دینار دەنێت

.

09:18 PM - 25/05/2024

پارێزگاری بانكی ناوەندی رایگەیاند، نرخی دۆلار لە عیراق پەیوەستە بە نرخی هەموو كاڵایەكەوە، هەروەها لە رێگەی قەدەغەكردنی مامەڵەی دۆلاریش بەهای دینار بەرزدەكەنەوە. 

عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاند، نرخی دۆلار پرسێكە بەشێوەیەكی راستەوخۆ پەیوەستە بە ئاستی گشتی نرخی هەموو كاڵایەك لە عیراق، بانكی ناوەندی دۆلاری پێویستی بۆ هاوردەكاران بە نرخی رەسمی دابینكردووە، سیاسەتی نەختینەیش سەركەوتوو بووە لە پاراستنی ئاستی گشتی نرخەكان و رێژەی هەڵئاوسانیش كەمیكردووە، ئاماژەی بەوەشكرد، پاراستنی ئاستی گشتی نرخەكان و نزمبونەوەی رێژەی هەڵئاوسان ئاماژە بە سەركەوتنی سیاسەتی نەختینەیی دەدات، ئەوەش دوای ئەوەی بازرگانەكان لە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دراوی رەسمیدا بەشدارییان كرد، ئەوەش دڵنیایی بە رێرەوی بازرگانی بەخشی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە