کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆماركردنی ناوی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران دەستپێدەكات

.

08:27 PM - 25/05/2024

رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو تۆماركردنی ناوی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی کۆماری ئێران دەستپێدەكات.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بڕیارە رۆژی 28ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری ئێران بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی ئێران رایگەیاند، پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دەست بە تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانە دەکرێت، کە دەیانەوێت خۆیان كاندید بکەن بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی خولی 14یەمی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئێران.

هاوكات، ئاژانسی تەسنیم لە زاری لیژنەی هەڵبژاردنەكانی ئێرانەوە بڵاویكردووەتەوە، بەپێی خولی یاسایی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچوو دوای تەواوبوونی چوارساڵی خولی سەرۆكایەتی، بەڵام بەهۆی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە لە ئەنجامی كەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی، بڕیاردرا هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پێش ئەو وادە دیاریكراوە بكرێت.

بەگوێرەی ماددەکانی 131 و 132 ی دەستووری ئێران، لە کاتی گیانلدەستدان یاخود لابردن یان دەستلەکارکێشانەوە یاخود دیارنەمانی بۆ ماوەی دوو مانگ بەهۆی نەخۆشییەوە، دەسەڵاتەکانی سەرۆككۆمار رادەستی جێگری یەکەمی دەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە