کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاسپۆرتی سلێمانی بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت گۆرانکاری ئەنجامدا

.

08:16 PM - 25/05/2024

پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە گۆڕانکاری لە دەرهێنانی بەشێک لە پاسپۆرتەکان دەکات بۆ هاووڵاتییان.

لە ئاگادارییەكی پاسپۆڕتی سلێمانیدا هاتووە، ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵە پێویستە بەڵگەنامەی زیاتر لەگەڵ خۆیاندا بهێنن و بێجگە کارتی نیشتیمانی خۆی کارتی نیشتیمانی باوکتشیان پێ بێت بۆ مامەڵەی پاسپۆرت.

ڕوونیشیکردۆتەوە، ئەو گۆڕانکارییە لە مامەڵەی دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ هەمووان نییە، بەڵکو تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە سەرو ١٨ ساڵن و هاوسەرگیرییان نەکردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە