کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کەشناسیى هەرێم: ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسکە هەیە

.

11:27 AM - 25/05/2024

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسکە هەیە لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، خێرایی با چالاک دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، پلەکانی گەرما 3 بۆ 1 پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە، ئەوەش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە كەشناسی پێشبینی كردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و ئەگەری دروستبوونی تۆزیکی سووک هەیە.

لەبارەی پلەکانی گەرمای سبەینێ، "پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی  شارەکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە دەبێت:

 

هەولێر: 33 

 

سلێمانی: 30 

 

دهۆک: 31

 

کەرکوک: 35

 

هەڵەبجە: 33

 

زاخۆ: 31

 

سۆران: 28

 

حاجی ئۆمەران: 20

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە