کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی بۆ چارەسەری كێشەی گەنمی جوتیاران سەردانی بەغدا یان كرد

.

11:17 AM - 25/05/2024

 وتەبیژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا لێكتێگەیشتنی باش هەیە لەسەر ئەوەی هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگیرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا نەگەیشتووینەتە ڕێكەوتنی قۆناغی كۆتایی.

هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بە گەلی كوردستانی ڕاگەیاند،هەفتەی رابردوو وەفدێكی وەزارەت بە سەرۆكایەتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان،بەمەبەستی بە بازار كردن و یەكلا كردنەوەی كێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم سەردانی بەغدایان كرد، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە دەرئەنجامێك.

وتیشی،یاداشتێك پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی عیراق كراوە و بەرەوپێش چوونێكی باش هەیە و ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مژدەی دڵخۆشكەر بەجوتیاران رابگەیەنن.
وتیشی،ئەگەر پێویست بكات ئەوا وەفدی  وەزارەت دووبارە سەردانی بەغدا دەكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا،بۆ بابەتی بەنداوەكانیش
لیژنەیەكی تەكنیكی پێكهێندراوە و لە سەر ئاستی باڵا چەند كۆبوونەوەیەك كراوە و هەفتەی ڕابردووش وەفدێكی حكومەتی عیراق لە هەرێمی كوردستان بوون و دەستكراوە بە ڕێكاری كرداری و ئەنجامدانی دروستكردنی ئەو چوار بەنداوەی كە بڕیار بوو كاریان لەسەر بكرێت لە گەڵ سیانەكردنی بەنداوە ستراتیژییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە