کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

.

10:42 AM - 25/05/2024

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا داوا لە هاووڵاتییان دەكات لە وەرزی هاویندا ئاو بە فیڕۆنەدەن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە،  لە شاری سلێمانی و دەوروبەری زیاتر لە ملیۆنێك هاووڵاتی سودمەند دەبن لە خزمەتگوزاریی ئاوی پڕۆژەكانمان، هەر هاووڵاتییەك رۆژانە تەنها 1لیتر كەمتر ئاو بەفیڕۆ بدات، ملیۆنان لیتر ئاو دەگەڕێتەوە و ئەو شوێنانەی گرفتی كەم ئاویان هەیە سودی لێدەبینن .

داوا لە هاووڵاتیان دەكات، ئەگەر بەفیڕۆدانێكی ئاو هەبوو تۆش وەك خەمخۆرێك ئەو هاووڵاتیە ئاگاداربكەرەوە لەگرنگی ئاو و بەفیڕۆنەدانی، هەروەها ئەگەر شكاویەكتان بەدی كرد دەست بەجێ ئێمەی لێ ئاگاداربكەرەوە .

ئاوی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بۆ زیاتر رێگریكردن لە بەفیڕۆدانی ئاو، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رێنمایی هاووڵاتییان دەكات بۆ بەستنی تەوافە‌ بۆ تەنكی سەربان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە