کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.نەرمین مەعروف : سەرەتای ئەم هەفتەیە مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەگات

.

10:08 AM - 25/05/2024

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، وردبینی لەخشتەی مووچەی هیزە ئەمنییەكان تەواوبووە و سەرەتای ئەم هەفتەیە مووچەكانیان دەگات.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگەیاند: بەپێی بەدواداچونەكانمان لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە وردبینی بۆ خشتەی مووچەی هیزە ئەمنییەكان كراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی لەدەرەوەیە، تا ئێستا ئیمزا نەكراوە و ئەوەش هۆكاری دواكەوتنەكەیەتی .

وتیشی، چاوەڕواندەكرێت سەرەتای ئەم هەفتەیە  مووچەی ئەو بەشەی هێزە ئەمنییەكانیش كە ماون رەوانەی هەرێم بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە