کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە چەمچەماڵ یادی 36 ساڵەی کارەساتی ئەنفال دەکرێتەوە

.

11:57 AM - 13/04/2024

قائیمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، سبەینێ لە یادی 36 ساڵەی کارەساتی ئەنفالدا، لە مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ، بە شێوەیەکی جیاواز رێوڕەسمێک بۆ یادکردنەوەی ئەو کارەساتە بەڕێوەدەچێت

رەمەک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری گەلی كوردستان تیایدا ئامادەبوو، رایگەیاند، ”سبەینێ لە یادی 36 ساڵەی کارەساتی ئەنفالدا، لە مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ، بە شێوەیەکی جیاواز رێوڕەسمێک بۆ یادکردنەوەی ئەو کارەساتە بەڕێوەدەچێت”.

باسی لەوەشكرد، ”بەهەمان شێوەی چەمچەماڵ، سبەینێ لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا یادی کارەساتی ئەنفال دەکرێتەوە و وتاری ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ دەخوێندرێتەوە و ئەو یادە بەرزرادەگیرێت”.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە