کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی : سبەی ئەگەری بارانبارین هەیە

.

10:49 AM - 13/04/2024

 

كەشناسی هەرێم لە ڕێگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی كەشی بۆ ئەمڕۆو سبەینێ‌ بڵاو كردەوەو بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ‌ ئەگەری بارانبارین هەیە .

 

بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبوونی هەندێك پەڵە هەوری جیا جیا و پلەكانی گەرمی نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنی .

 

بۆ سبەینێ‌ یەكشەممە كەشناسی پێشبینی دەكات، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە كاتەكانی ئێوارەدا لە هەندێك ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و دهۆك دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی بڕوشكە بارانی پچڕ پچڕ، هەروەها پلەكانی گەرمی یەك بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ”.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە