کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە عیراق دەستیپێکرد

.

09:26 AM - 12/04/2024

پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی عیراق بۆ ساڵی 2024 لە پارێزگای موسەنناوە دەستیپێکرد.

وەزارەتی بازرگانی عیراق لە راگەیەنراوێکدا دەستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2024 راگەیاند، وەک هەنگاوی یەکەم لە پارێزگای موسەننا چوار بارهەڵگری گەنم وەرگیران.

لەراگەیەندراوەكەشدا هاتووە، وەزارەتی بازرگانی بۆ ئەمساڵ پلانی داناوە 6 ملیۆن تۆن گەنم وەربگرێت و بۆ یەکەمجار عیراق بگاتە ئاستی خۆبژێوی، نرخی ھەر تۆنێکیش بە 850 ھەزار دینار دیاریکراوە، بەڵام ھێشتا دیار نییە پشکی ھەرێم لە وەرگرتنی ئەو بڕەدا چەندە.

هاوكات، ھیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم رایگەیاند، وەفد رەوانەی عیراق دەکەن بۆ ئەوەی سەرجەم بەرھەمی گەنمی ئەمساڵی ھەرێم وەربگیرێت کە پێشبینی دەکەن بڕەکەی زیاتر بێت لە دوو ملیۆن تۆن گەنم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە