کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی كەمیكردووە

.

08:56 AM - 12/04/2024

داهاتی یەك هەفتەی رابردووی سلێمانی کەمتر لە یەک ملیار دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو 97٪ کەمیکردووە.

 سایتی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه‌ و بە گوێرەی داتاکان، لە 6ـی نیسان تاوەکو 12ی نیسان، بڕی داهات 849 ملیۆن و 422 هەزار و 425 دینار بووە.

هەر بە گوێرەی داتاکانی سایتەكە، لە داهاتی ئەم هەفتەیە بڕی 849 ملیۆن 368 هەزار و 900 دیناری بەشێوەی نەختینە بووە و 53 هەزار و 525 دیناری بەشێوەی چەک بووە.

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی پێشوو 97٪ دابەزیوە بە جۆرێک لە 30ـی ئازار تاوەکو 5ـی نیسان بڕی داهات 31 ملیار و 627 ملیۆن و 544 هەزار و 410 دینار بووە، ئەوەش بە گوێرەی داتاکانی سایتی شەفافیەت.

رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی. ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە