کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ: پێش جەژن شایستەی دارایی مانگی یەكی وانەبێژان دابەشدەكرێت

.

07:13 PM - 06/04/2024

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، ئەگەر بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە چەکی بانکیی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژیان ئامادەبێت، پێش جەژنی رەمەزان شایستەکانی مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ دابەشدەکرێت.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: ئەگەر بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەكان چەكی بانكیی ئامادەبكەن ئەوا لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە: بەشێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەكان لە پارێزگاكان رۆژی یەكشەممەچەكی بانكییان ئامادەدەبێت.

روونیشیكردەوە: پەروەردەكانی بەردەڕەش، دوكان، ئاكرێ، كەلار، سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان، سێمێل و رواندز سبەی چەكی بانكییان ئامادە دەبێت و هەوڵ دەدەین پەروەردەكانی دیكەش چەكی بانكی ئامادەبكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە