کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی هەرێم بە نوسراوێک داوای پلە بەرزکردنەوەی توێژێک دەکات

.

06:11 PM - 06/04/2024

بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکان خشتەی چۆنیەتی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە کە تیایدا ڕەچاوی بڕوانامە دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکان ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی دارایی و ئابووری فەرمانبەران ئاگاداردەکەینەوە بە پێی یاسا و ڕێنمایی پلە برزکردنەوە دەکرێت و چەند تێبینیەک ڕەچاو بکرێت وەک:

١-فەرمانبەری ڕێکخراوەکان پلە بەرزکردنەوەیان بۆ دەکرێت بە پێی یاسا بە مەرجێک تا ساڵی ٢٠١٥ بێتە بنەمان.

٢-ئەو فەرمانبەرانەی کە پلەکانیان لە خوار پلە ٦ بووە دوای ئەوەی بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرایان بەدەستهێناوە مووچەکانیان دەگۆڕێت و ماستەر دەبێتە ٣٧٤٠٠٠ و دکتۆرا دەبێتە ٤٢٩٠٠٠.

٣-ئەوانەی ناونیشانی شارەزا یان بەڕێوبەری پێشکەوتویان هەیە تەنها سەرمووچەیان پێ دەدرێت.

هەر لە نوسراوەکەدا هاتووە، کە پلە بەرزکردنەوەکە هەتا ١ی ئایاری ٢٠٢٤ دەبەسترێت، بە مەرجێک ڕەچاوی مۆڵەتی بێ مووچە و سزا بکرێت بۆیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە