کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بومەلەرزەیەک ناوچەیەکی تورکیای هەژاند

.

08:48 PM - 03/04/2024

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، بومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.5 پلە بەپێوەری رێختەر ماڵاتیای توركیای هەژاند   .

ئاژانسەکانی هەواڵ لە تورکیا رایانگەیاند،بومەلەرزەیەك بەگوڕی 4.5پلە بەپێوەری رێختەر لەقەزای دۆغانشەهیر لەپارێزگای ماڵاتیای توركیا روویداوەز

هاوکات، بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی رەسمی سەرۆكایەتی بەرێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكانی توركیا (ئافاد) بڵاوكراوەتەوە، چەقی بوومەلەرزەكە قەزای دۆغانشەهیر بووە و گوڕەكەی چوار پۆینت 5 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

ئاماژە بەوەشكراوە، بومەلەرزەكە سەعات 10 و چل و هەشت دەقە لە قوڵایی 13پۆینت 9 كیلۆمەتر روویداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە