کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرکەوت زەکی: یەکێتی لەگەڵ دواکەوتن یان نەکردنی هەڵبژاردندا نییە

.

07:22 PM - 03/04/2024

لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی دەڵێت"یەکێتی سورە لەسەر ئەوەی لەکات وساتی خۆیدا هەڵبژاردن بکرێت یەکێتی لەگەڵ دواکەتن یان نەکردنیدا نیە "

سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن رایگەیاند " یەکێتی بۆ هە‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سورە لەسەر هەڵوێستی خۆی کە پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کات وساتی خۆی دا بکرێت لە (١٠-٦-٢٠٢٤) بۆ ئەو مەبەستەش یەکێتی هەموو ئامادەکارییەکی بۆ ئەو پڕۆسەیە کردووە"


 ئاماژەی بەوەشداوە، یەکێتی دەیەوێت لە هەڵبژاردندا زۆرترین کورسیەکان بەدەست بهێنێ تابتوانێت لەوڕێگەیەوە خزمەت بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات وکێشەکانی وەکو پەیوندیەکانی هەرێم لەگەڵ عیراق و کێشەی مووچەو بژێوی  خەڵک  چارەسەربکات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە