کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سزاكانی سه‌ر بانكە عێراقییەكان لاده‌درێت

.

02:01 PM - 03/04/2024

پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند، پێشبینی دەكەین خەزێنەی ئەمریكا سزاكانی لەسەر بانكە عیراقییەكان هەڵبگرێت كە ژمارەیان 28 بانكی تایبەتە.

حەسەن خەفاجی سەرۆكی لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بانكی ناوەندی كاردەكات بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر  28 بانكی عیراقی و لیژنەكەیان پێشنیازی بۆ پارێزگاری بانكی ناوەندی كردووە پشتیوانی بانكە تایبەتەكان بكات و بەشدارییان پێبكات لە قەرزەكان.

حەسەن خەفاجی ئەوەشی خستەڕوو، پارێزگاری بانكی ناوەندی پشتیوانی ئەو هەنگاوەی كردووە، دوای نەهێشتنی هەندێك پێشێلكاری سادە لەسەر هەندێك لە بانكەكان.

ئەوەشی خستەڕوو، پارێزگاری بانكی ناوەندی بەڵێنی پێداون، راپۆرتێك بۆ خەزێنەی ئەمریكا بەرزبكاتەوە، بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر بانكە عیراقییەكان كە ژمارەیان دەگاتە 28 بانك، پێشبینیشی كردووە لەماوەی داهاتوودا، گەمارۆ لەسەر ئەو بانكانە هەڵبگیرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە