کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دادگای فیدراڵی سكاڵایه‌كی تایبەت بە هەرێمی ڕەتکردەوە

.

01:48 PM - 03/04/2024

ئه‌مڕۆ چوارشەممە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق دوو سکاڵایی ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقی ڕەتکردەوە کە یەکێکیان لەسەر ناردنی 618 ملیار دینارەکەی هەرێم بووە. 

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق ئەمڕۆ لەسەر دوو سکاڵایی مستەفا سەنەد ئەندامی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەوە و بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی هه‌ردوو سكاڵاكه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی" سیفه‌تی یاساییان تێدا نییه".

پەرلەمانتارەکە لە سکاڵاکەیدا داوا لە دادگا دەکات بڕیار لە نادروستی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بدات بۆ ناردنی دوو تریلیۆن و 100 ملیۆن دینار بەشێوەی قەرز، بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

مستەفا جەبار سەند، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقە، دوو سکاڵای تایبەت لە دادگای فیدراڵی تۆمار کردبو، یەکێکیان نایاساییبونی ناردنی 618 ملیار دینار بو بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوی دیکەیان سکاڵای تایبەت بو بە پابەندکردنی وەزیری دارایی عیراق بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵەکانی (2023 و 2024 و 2025) و ئەو سکاڵایەشی بە هەمان وەڵام کە نەبونی سیفاتی یاساییە وەڵام دراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە