کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی هەرێمی كوردستان بۆ پرسی بودجە و مووچە لە بەغدان

.

01:15 PM - 03/04/2024

بۆ چارەسەركردنی پرسی بودجە و مووچە وەفدێكی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی  هەرێم بەرەو بەغدا بەرێكەوت.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ، ئێوارەی رۆژی سێشەممە،وەفدێكی  هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بەرەو شاری بەغدا بەڕێكەوتوون، لەبارەی ئامانجی سەردانەكەشەوە ئاماژە بەوە كراوە، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چارەسەركردنی پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان.

تاوەكو ئەمڕۆ حكومەتی عیراق، تەنها مووچەی مانگەكانی یەك و دووی ئەم ساڵی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە. بۆ مووچەی مانگی شوبات، زیاتر لە 600 ملیار دیناری ناردووە، لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان داوای 949 ملیار دیناری كردبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە