کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وتەبێژی یەکێتی: سوورین لەسەر ئەوەی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت

.

12:54 PM - 03/04/2024

 وتەبێژی یەکێتی رایدەگەیەنێت، ئێمە لەگەڵ هەموو لایەنەكانی كوردستان گفتوگۆمان كردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا.  

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کارەساتە، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بۆ ئارامیی زیاتری هەرێمی کوردستان و هەلی کاری زیاتر ئەنجامبدرێت.  

وتیشی، هەرگیز یەکێتی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی نەکردووە و پێشتریش وتومانە سکاڵامان هەیە لەسەر یاسای هەڵبژاردن و ئەنجامی دادگای فیدراڵی هەرچییەک بێت رێزی دەگرین.  

ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە