کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کۆمسیۆن رێکارەکانی دیاریکردنی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان پەسەند دەکات

.

11:05 AM - 03/04/2024

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند "کۆمسیۆن رێکارەکانی دیاریکردنی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدانی پەسەند کرد".

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  PUKMEDIA ی راگەیاند:"زیاتر لە 800 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاندید کردووە و بۆ وردبینیکردنی ناوەکانیشیان، ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت، بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوە لە شیاو بوونیان".

 

" بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکی باڵا لە کۆمسیۆن پێکهێنراوە بۆ دیارییکردنی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان و لیژنەکە مەرجەکانی دانانی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دیارییکردووە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگە و دەرچووانی پەیمانگە دەگرێتەوە، کە دەبنە چاودێری سەر سندوقەکان".

 

ئاماژەی بەوەشکرد:" خوازیارانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین، کەلە رێگەی لینکێکەوە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاودەکرێتەوە، داواکارییەکانیان پێشکەشبکەن".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە