کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ پێنج شوێنی دیکە مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن

.

09:31 AM - 03/04/2024

دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بەردەوامە و ئەمڕۆش چەند شوێنێکی دیکە مووچەکانیان وەردەگرن.  

بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ دابەشکردنی مووچە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ 3ی نیسانی 2024 مووچەی مانگی شوباتی (سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش)، دابەشدەکرێت.  

هەر بەپێی لیستەکە، سبەینێ پێنجشەممە، مووچەی (هێزی زێرەڤانی، هێزی بەرگری و فریاکەوتن، یەکەکانی 70 و  80ی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگاکان و سەرۆکایەتیی هەرێم) دابەشدەکرێت.

بڕیارە سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو کۆتایی بێت و وەزارەتی دارایی هەرێمیش لیستی مووچەی مانگی سێی بۆ بەغدا ڕەوانە کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە