کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خالید شوانی: ئەگەر پێش جەژن وردبینی لەلیستی مووچەخۆران كۆتاییهات بەغدا مووچەی مانگی سێ دەنێرێت

.

11:06 PM - 02/04/2024

وەزیری دادی عیراق دڵنیایی دا لەوەی  ئەگەر پێش جەژن وردبینی لە لیستی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستاندا کۆتاییهات، ئەوا بەغدا مووچەی مانگی سێ دەنێرێت.

وەزیری دادی عیراق لەلێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان زانیاری نوێی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكراكرد و رایگەیاند "بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكەن و لێپرسراوانی حكومەتی عیراق دڵنیاییان داوە لەوەی هیچ گرفتێك لەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە"

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە،  حكومەتی عیراق پابەندە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ئەگەر پێش جەژن وردبینی لەلیستی مووچەخۆران كۆتایی هات بەغدا مووچەی مانگی سێ دەنێرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە