کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایدن و زیلینسكی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

.

09:55 PM - 02/04/2024

جۆ بایدن و ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی ، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا دوایین پێشهاتی بەرەكانی جەنگیان تاووتوێ كرد.

سەرۆكی ئۆكرانیا لەتویتەر بڵاویكردەوە، لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی گرنگ و ئەرێنی ئەنجامداوە و باسیان لە پڕۆسەی سەربازیی روسیا كردووە،

هاوکات راشیگەیاند، پێویستە جیهان فشار لە مۆسكۆ بكات، بۆ گەڕانەوە بۆ چوارچێوەی سیستمی نێودەوڵەتی.

سەرۆكی ئۆكرانیا ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا لەگەڵ بایدن هەروەها گفتوگۆیان لەبارەی هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ ئۆكرانیا و زیادكردنی هاوكارییە بەرگرییەكانی واشنتۆن بۆ كیێڤ كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە