کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سالار مەحموود: هەموو لایەنەکان جگە لەپارتی ئامادەن بۆ هەڵبژاردن

.

08:43 PM - 02/04/2024

 ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەڵێت" یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و هەموو لایەنەکان جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان"

سالار مەحموود، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی شرۆڤەی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان  سەبارەت بە پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند" یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و سەرجەم لایەنەکانی تر جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و وەک یەکێتیی نیشتمانی کوردستان هەمیشە بەشداری هەڵبژاردنەکانمان کردووە"


 هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، وەک یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ ئەوەدا نیین گرفت بۆ هەڵبژاردنەکان دروستبکرێت، چونکە هەڵبژاردن ئامانج نییە ،بەڵکو ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئامانجە"


لە بەشێکی تری قسەکانیدا سالار مەحممود جەختی لەوەکردەوە، وەک یەکێتی بەپەرۆشن بۆ یەکڕیزی ناو ماڵی کورد و بەهێزکردنی پێگەی دامەزراوە شەرعییەکان کە خۆی لە حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و دام و دەزگاکانی تردا دەبینێتەوە، بۆیە تاوەکو کەلێن لەنێوان لایەنەکان هەبێت دەستوەردانی دەرەکی  زیاتر دەبێت.


ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی وتیشی" لەماوەی رابردوودا بەهۆی دەرئەنجامی سیاسەتێکی نادروست  وایکرد بەغدا مەرجەکانی خۆی بەسەرماندا بسەپێنیت، وە لە ماوەکانی رابردوودا  ئێمە نەمانتوانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کارا بکەینەوە بۆیە ئەو بابەتە جوتە دەست کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق و ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و ئەوان بڕیاری لێدەدەن"



لەکۆتایی قسەکانیدا سالار مەحموود ئاماژەی بەوەدا، کوردستان و نیشتمان و خەڵکەکەی لەهەموو شتێک گرنگترن بۆیە دەبێت هەمو ولایەک لەو واقع و دیمەنە تێبگەن کە لە ئێستادا دەبینرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە