کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەبەسڕە بارهەڵگرێک زیاد لە 10خوێندکار دەشێلێت و ژمارەیەکیان گیان لەدەستدەدەن

.

07:36 PM - 02/04/2024

لە روداوێكی هاتوچۆدا لەبەسرە، بارهەڵگرێك (10) خوێندكار دەشێلێت كە شەش گیان لەدەستدان و برینداربونی (10) كەسی دیكەی لێكەوتوەتەوە.


 وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە،  رایگەیاند، بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە لە پارێزگای بەسرە شەش گیان لە دەستدان و بریندار بونی (10) كەسی دیكە ی لێکەوتەوە كە سەرجەمیان خوێندكارن و لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر شێلاونی.


 هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە،  بۆ چارەسەركردنی بریندارەكان وەزارەتی تەندروستی، فەرمانگە تەندروستییەكانی بەسرەی راسپاردوە كە سەرجەم رێوشوێنە پێوستەكان بگرنە بەر.


لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، لە ئێستادا لەلایەن وەزیری تەندروستیەوە چاودێری دۆخەكە دەكرێت.


 لەو بارەیەوە  وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە،  ئەو شۆفێرەی كە (20) خوێندكاری شێلاوە بەنیازبوە رابكات، بەڵام لەلایەن هێزەكانیانەوە شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیرکراوە و روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە